پەرلەمانی کوردستان پشووی هاوینەی دوادەخات
رۆژی یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە رۆژی یەکشەممە 30/06/2019 پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بەگوێرەی بەرنامەی کاری پەرلەمانیش، لە کۆبوونەوەکە بڕیار لەسەر دواخستنی پشووی هاوینەی پەرلەمان دەدرێت.
لە بەرنامەی کاری پەرلەمانی کوردستان بۆ رۆژی یەکشەممە هاتووە: " کۆبوونەوکە لەبارەی درێژكردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی برگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (7)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەبێت".
ئەگەری هەیە دواخستنی پشووی هاوینەی پەرلەمان پەیوەندی بە پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە هەبێت، کە تاکو ئێستا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی بەردەوامە.

H.J