له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای شنگال 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
دووانیان كوردی ئێزیدی و دووی دیكه‌ش عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ن.. یه‌كیكیان ئه‌فسه‌ری پۆلیسی هه‌ولێره
K24- دهۆك:
ئەمرۆ پێنجشه‌ممه لە رووداوێکی هاتوچۆدا له نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە سەر رێگای شنگال - تەلەعفەر، 4 کەس گیانیان لەدەستدا، کە دووانیان کوردی ئێزیدی و دووی دیكه‌ش عەرەبی ناوچه‌كه بوون.
له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه موقەدەم هێمن سلێمان، بەرێوەبەری راگەیاندنی پولیسی دهۆك به کوردستان 24ی رایگەیاند، یەکێك لە قوربانییەکان رائیدێکی پولیسە بە ناوی جەلال شڤان کەعبو و کارمەندی پولیسی هەولێرە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، هه‌ر ئه‌مڕۆ له سنووری قه‌زای خانه‌قینیش به‌هۆی پێكدانانی 2 ئۆتۆمبێل، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 7ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه دۆخی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌ك بریندار ناجێگیره.
H.B