كه‌ركووك.. بۆمبێكی لێكنراو به كۆسته‌رێكدا ته‌قیه‌وه
18 كه‌س برینداربوونه
K24 - كه‌ركووك:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا له كه‌ركووك، بۆمبێكی لكێنراو، به كۆسته‌رێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه 18 كه‌س بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له نزیك پێشانگای ئۆتۆمبێله‌كان بووه له گه‌ڕه‌كی خه‌زڕا، كه ده‌كه‌وێته باشووری كه‌ركووك.
کەریم وەلی، بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووك ،بەکوردستان24ی گوت: "لەتەقینەوەکەی گەڕەکی خەزڕای کەرکووك 18 هاووڵاتی بریندار بوونە، کە بەشێک لە بریندارەکان لەنێو کۆستەرەکە سووتاون و هەندێکیشیان برینەکەیان قورسە و ژیانی یەکێکیان لە مەترسیدایە".
ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و برینداره‌كانیش بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئ. م