به ڤیدیۆ.. شوێنی بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ببینه
به‌هۆیه‌وه 4 هاووڵاتی شه‌هید و 5ی دیكه‌ش برینداربوون
K24 - هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جه‌نگییه‌كانی تورکیا له بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانیاندا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دوو ئۆتۆمۆبێلی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر و تۆیۆتا پیكاب هیلۆكسیان لە گوندی بەرد کوڕانی سەر بەناحیەی سەنگەسەر له بناری قەندیل كرده ئامانج
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، شوێنه‌كه لۆفه‌كانی كورته‌كه، كه رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و پشده‌ره.
په‌یامنێری كوردستان 24 له قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ئه‌نجامیدا، 4 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 5ی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشتریش په‌یامنێری کوردستان 24 له ناوچه‌كه راگه‌یاند، بۆردوومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تیۆتا مەرزیە و تیۆتا لاندکرۆزەر بووە و به هۆیه‌وه 3 كه‌س شه‌هید بوون، كه له دایك و باوك و منداڵێكیان پێهاتبوون و 5 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ.
توركيا به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له ناوچه و گونده سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و له هه‌ندێك شوێنیش ناچاربوونه ناوچه‌كانيان جێبهێڵن.
ئ. م