گهنجێكی خهڵكی ههولێر له رووبارێكی باڵهكایهتیدا خنكا
شەشەمین حاڵەتی خنکانیشە لە سنووری شارۆچكهی سۆران
K24 – سۆران:
لە رووباری ئێنێی ناوچهی باڵەکایەتی گەشتیارێک خنکا و یەکێکیش بریندار بوو.
بەڕێوەبەری بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان، ئەحمەد نەجات بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر (06:00) به كاتی ههولێر، گەشتیارێک بە ناوی فەرمان غەفور دانیشتووی هەولێر كهوتووهته ناو رووباری ناوچەی گەشتیاری ئێنێی ناوچهی باڵەکایەتی و بهو هۆیهوه گیانی لهدهستداوه.
گوتیشی: هاوڕێیهكیشی بە ناوی دیار عەبدولقادر هەوڵی رزگار کردنی داوه و ئەویش بریندار بووه و دواتر لە لایەن تیمەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كراوه.
روونیشیكردهوه، تیمەکانیان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکە، بەڵام بەهۆی ساردی و تیژڕەوی ئاوی رووبار کاری دۆزینەوەی تەرمەکە سەختە و تا ئێستا نهتوانراوه تهرمهكهی بدۆزرێتهوه.
باڵەکایەتی ناوچەیەکی شاخاوییه و دهكهوێته نێوان شاخەکانی کۆدۆ و حەساری سەکران بەهۆی مانەوەی بەفر، لە وەرزی هاوین گەشتیاری زۆر رووی تێدەکەن و لەو مانگەش دووەمین کەسە لەو ئاوەدا دەخنکێت و شەشەمین حاڵەتی خنکانیشە لە سنووری شارۆچكهی سۆران.