عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا: پێویسته به‌غدا هه‌ڵوێستی جددی له باره‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا هه‌بێت
"له 25 ساڵدا زیاتر له 41 هه‌زار کورد و تورک له شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه كوژراون"
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا، له میانی به‌شداری كردنی له گه‌شته‌كانی هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، پێویسته توركیا و په‌كه‌كه ململانێی خۆیان نه‌هێننه سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: "پاراستنی سنووره‌كان ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی حكوومه‌تی ناوه‌ندییه و ده‌بێت به‌غدا راسته‌وخۆ له‌سه‌ر هێڵ بێت و رێگری بكات له روودانی حاڵه‌تی له‌و جۆره و پێشێل كردنی سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها گوتی: "ماوه‌ی زیاتر له 25 ساڵه زیاتر له 41 هه‌زار تورك و كورد له شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه كوژراون و پێویسته چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و پرسه بدۆزرێته‌وه".
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت شه‌ڕی توركیا بكات یاخود بكه‌وێته شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه، بۆیه باشتر وایه په‌كه‌كه ره‌چاوی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان بكات و سنووره‌كانی هه‌رێم بۆ شه‌ڕی توركیا به‌كار نه‌هێنێت.
بەهۆی جەنگی نێوان پەکەکە و تورکیا کە لە باکووری کوردستانەوە پەلیکێشاوەتە باشووری کوردستان، چەندین هاووڵاتی دانیشتووی نێوان سنوورەکان شەهید بوون، بە دەیان زەوی کشتووکاڵی سووتاون. ئەمەش بێجگە لە بڵاوبوونەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ و ئاوارەبوونی بەشێک لە هاووڵاتیان.
H.J