سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه گۆڕان كاندیدانی خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه
له كابینه‌ی نۆیه‌م 4 وه‌زاره‌تی به‌ركه‌وتووه

K24 - سلێمانی:
بڕیاره جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی یه‌كشه‌ممه، 30ی حوزه‌یران كۆببێته‌وه و میكانیزمێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدانی ده‌ستنیشان بكات و رۆژی دووشه‌ممه‌ش كاندیدانی خۆی بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه یه‌كلابكاته‌وه كه له‌كابینه‌ی نوێ به‌ریده‌كه‌وێت.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی میكانیزمه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ پۆسته‌كانیان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت.
بڕیاریشه رۆژی دووشه‌ممه، جڤاتی نیشتمانی كۆببێته‌وه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی به‌ركه‌وته‌ی پۆسته‌كانیان له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
كاره‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا كابینه‌ی نوێ بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
ئ. م