شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و شاندی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
لە بەغدا کۆبوونەوەکە ئەنجام درا
K24 – هه‌ولێر:
شاندی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە بەغدا کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ شەممە 29/06/2019، ئەو شاندەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێک گەیشتنە عێراق و لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە. لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان، شاندەکە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمان، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
پێشتر، ئەحمەد سەحاف گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، شاندەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ دەگەنە عێراق و ھەمان رۆژ دەگەڕێنەوە و بە داوەتنامەی فەرمیی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەردانەكە ئەنجام دەدەن و بڕیارە لەگەڵ هەریەك لە سەرۆككۆمار، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆببنەوە، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەش كرد ئەم سەردانە مێژوویی دەبێت بۆ عێراق، لە چوارچێوەی كارەكانی حكوومەتدا دێت بۆ پێشخستنی رۆڵی نێودەوڵەتیی عێراق لەنێو وڵاتانی جیهاندا و نیشانەی هێوربوونەوە و سەقامگیری دۆخی ئاسایشی عێراقە
بەگوێرەی راگەیندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت و خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی بۆ ئاساییبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، نیشان دا".
لە راگەیندراوەکە هاتووە: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی سه‌ختی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش و قۆناغی ئێستا و ڕوانینی خۆی بۆ داهاتوو پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێویستی به ڕۆڵ و پشتگیری و هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه".
دەقی راگەیندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەکە:
ه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران و پاراستنی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت و خۆشحاڵی و پشتگیریی خۆی بۆ ئاساییبوونه‌وه و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، نیشان دا.
ئه‌مڕۆ شه‌مه 29/6/2019 له به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هه‌ر پازده ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به یاوه‌ریی به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که خاتوو د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوون، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی خۆشحاڵیی خۆیان به كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییی ده‌ستبه‌کاربوونیان لێکرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دۆخی سه‌ختی ڕابردووی هه‌رێمی كوردستان و شه‌ڕی داعش و قۆناغی ئێستا و ڕوانینی خۆی بۆ داهاتوو پێشكه‌ش كرد و دووپاتی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێویستی به ڕۆڵ و پشتگیری و هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
به‌ڕێزیان جه‌ختی له گرنگیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدرال و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر كرده‌وه به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ماده‌ی سه‌د و چل و له‌مباره‌یه‌وه گرنگیی هاوكاریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و یوونامی كرد له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و تێکشكاندنی تیرۆر.
تاوتوێکردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی، پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ، چاكسازییه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كانی كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێم، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.

H.J