كەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42 و لە سلێمانی و دھۆك 40 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یهكشهممه ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما 41 دەبێت.
