سه‌رۆك بارزانی: خوالێخۆشبوو نیشتیمانپه‌روه‌ر و به‌رگریكار بووه له ماف و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی
سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا، په‌یامی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، خوالێخۆشبوو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و به‌رگریكار بووه له ماف و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی.
ئەمڕۆ شەممە 29/06/2019 عەبدولغەنی عەلی یەحیا، نووسەر و رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كارى سیاسى، کۆچی دوایی کرد.
عەبدولغەنی عەلی یەحیا لە ساڵی 1943 لە گوندی "گردەپان" سەر بە قەزای ئاکرێ لە دایکبووە و قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری مووسڵ تەواوکردووە.
ده‌قی په‌یامی سه‌ره‌خۆی سه‌رۆك بارزانی:
"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا)ـمان پێگه‌یشت.
خوالێخۆشبوو نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێكی نیشتیمانپه‌روه‌ر و به‌رگریكار بووه له ماف و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكار و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌م و خۆم به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.
له خودای مه‌زن داواكارم خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انالله و انا الیە را‌جعون
مەسعوود بارزانی
29ـی6ـی2019"
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، عه‌بدولغه‌نی عه‌لی یه‌حیا كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
کۆچی دواییی نووسەر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا عەبدولغەنی عەلی یەحیا خەمباری کردین. پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو، کەسوکار و دۆست و هاوڕێیانی و سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەین.
خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری بەخشییە کایەی نووسین و ڕۆژنامەنووسی و لەم بوارەدا خزمەتێکی زۆری پێشکەش کرد.
ئارامی بۆ گیانی مامۆستا و سەبووری و دڵنەوایی بۆ خانەوادە و کەسوکاریان، هاوبەشی خەمیانین.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
29/6/2019