شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی داعش و حه‌شدی شه‌عبی له سنووری خانه‌قین روویدا
سێ چه‌كداری حه‌شد برینداربوون
K24 - گه‌رمیان:
کەمێك لەمەوبەر شەڕوپێکادان لە گوندی شەفیقی سەر بەقەزای خانەقین، لە نێوان چەکدارانی داعش و حەشدی شەعبی روویدا و سێ چەکداری حەشد بریندار بوون.
په‌یامنێری كوردستان 24 له گه‌رمیان رایگه‌یاند، سەرچاوەیەکی ئەمنی لەخانەقین ھەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "لەنزیك گوندی شەفیق مەرقەدی ئیمام محمەد ھەیە کە بارەگایەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی تیدایە داعش ھێرشی کردووەتە سەر چەکدارانی حەشد و سێ چەکداری حەشدی شەعبی خەڵکی خاڵصن بریندار بوونە".
سەرچاوە کە وتیشی: "ھێزێکی سوپا و حەشدی شەعبی به ھانای چەکدارەکان چوونه و سێ بریندارەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین".
جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش، رێكخراوه‌كه خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ناوچه جیاجیاكانی عێراق.
ئ. م