کەسێک بە ناوی زەکات دزی لە خەڵکی قەزای کەلار دەکات
پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە
K24 – ههولێر:
'تۆمەتبارێک لە قەزای کەلار، پارەی بیانی لای خەڵکی بەتەمەن گۆڕیووەتەوە بەوەی دەیەوێت زەکات بە پارەی عێراقی بداتە خەڵکی، بەڵام دزی لەو خەڵکە بە تەمەنانە کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیان: "دوای ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا چەند هاووڵاتییەک لە قەزای کەلار سکاڵایان هێنایە لای پۆلیس کە کەسێک بەناوی پێدانی زەکات و یارمەتیدانی هەژاران بەپارەی بیانی و دواتر گۆڕینەوەیان بەدراوی عێراقی لەوماڵانەی کە پیرو پەککەوتەن دواتر بەبەکارهێنانی فێڵ دۆلاری پێیان داوەو بەناوەی وەرگرتەوەی باقی پارەکەی بڕەپارەیەکی زۆری لێ دزیون".
کەسە دەستگیر کراوە و لە لایەن پۆلیسەوە رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.
H.J