دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری ئه‌ستۆپاكی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركرد
"له‌مڕۆوه ده‌توانێت به فه‌رمی كاره‌كانی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایی بكات"
K24- هه‌ولێر:
دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری ئەستۆپاکیی ڕێبوار تاڵەبانی دەرکرد و لەمڕۆوە دەتوانێت بە فەرمی کارەکانی بکاتەوە و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەویش بکات.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، دادگای رەسافە لە بەغدا بڕیاری بەرائەت و ئەستۆپاکیی ڕێبوار تاڵەبانی لە هەموو ئەو تۆمەتانە دەرکردووە کە ڕاکان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووك و کاکەڕەش سدیق، ئەندامی لیستی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك ئاراستەیان کردبوو.
بەپێی زانیارییەكان، دۆسیەی ڕێبوار تاڵەبانی بە تەواوی داخراوە و لەمڕۆوە دەتوانێت وەك سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك بە فەرمی کارەکانی ڕایی بکات و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەویش بکات.
بنەماڵەی رێبوار تاڵەبانی بە فەرمی سوپاسی سەرۆك بارزانی‌یان كردووە كە وەك مەرجەعێکی کوردان، بەردەوام پشتگیریی کردووە و لە خەمی کەیسەکەیدا بووە.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا شیعه‌كان و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، له دادگای كه‌ركووك چه‌ند تۆمه‌تێك خرانه ئه‌ستۆی رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره.
H.B