هه‌ولێر.. كه‌سێك به تۆمه‌تی دزی كردن له ماڵان ده‌ستگیر كرا
تۆمه‌تباره به تاوانی دزی كردن له دوو ماڵ
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، بڵاوی كرده‌وه، توانیویانه كه‌سێك ده‌ستگیر بكه‌ن، كه تۆمه‌تباره به تاوانی دزی كردن له دوو ماڵ له گه‌ڕه‌كه‌كانی مامۆستایان و رۆشنبیری شاری هه‌ولێر.
مقه‌ده‌م شێرزاد هادی ره‌سوڵ، بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باشوور راگەیاند، دوای حاڵه‌ته‌كانی دزی كردن له دوو گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر، دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەو رووداوانە کردەوە و توانیمان لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکەین.
گوتیشی: تۆمه‌تباره‌كه بە ناوی (هـ.ج.ع)، تەمەن (29) ساڵه. دوای دەستگیر کردنی دانی ناوه بەتاوانەکەی و به پۆلیسی راگه‌یاندووه، كه کەلوپەلی ئەلیکترۆنی لە دوو ماڵ لەو گه‌ڕه‌كانه دزیوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 444ی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 به‌ند كراوه.