پارتی و یه‌كێتی له سه‌ر پرسی كه‌ركووك كۆده‌بنه‌وه
ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره له پرسه هه‌ره گرنگه‌كانه
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره سبەی دووشه‌ممه، 1/7/2019 پارتی و یەكێتی لە سلێمانی بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی كەركووك و دانانی پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره كۆببنەوە.
سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بە كوردستان24ـی راگەیاند، سبەی شاندیكی پارتی له شاری سلێمانی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌و حیزبه كۆدەبێتەوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەش داوه، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و رێككەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی مەحموود محەمەد، گوتەبێژی ئه‌و حیزبه و شاندی یەكێتیش بە سەرۆكایەتی حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەبێت.
به‌مدواییانه هه‌وڵه‌كانی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك له هه‌موو لایه‌ك چڕكراونه‌ته‌وه و پێشتریش ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌غدا به وردی باسكراوه و هه‌نگاوی باش له‌مباره‌یه‌وه نراون. هه‌ر ئه‌مڕۆش دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری ئه‌ستۆپاكی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ركرد. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، دۆسیەی رێبوار تاڵەبانی بە تەواوی داخراوە و لەمڕۆوە دەتوانێت وەك سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بە فەرمی کارەکانی رایی بکات و داوای قەرەبووی ماددی و مەعنەویش بکات.
H.B