كه‌جه‌كه هێرش ده‌كاته سه‌ر پارتی و یه‌كێتی
هێرش ده‌كاته سه‌ر پارتی و یه‌كێتی و ئه‌ستۆپاكی بۆ په‌كه‌كه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستانێ "کەجەکە" لەبارەی گرژییەكان لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بێدەنگیی پارتی دیموکراتیى کوردستان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێگەی قبوڵ نییە.
کەجەکە لە راگەیاندراوەکەیدا، راگەیاندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نیگەرانییهكهی لە هێرش و تۆپبارانەکان و داواکاری بۆ دوورخستنەوەی خەڵك و خاکی هەرێمی کوردستان لە شەڕ و تۆپبارانی تورکیا و پەکەکە، بە رەوایەتیدان بە هێرشەکانی تورکیا وەسف دەکات.
لە راگەیاندراوەکەی کەجەکەدا دووپاتکراوەتەوە، بێدەنگی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هه‌رێمی کوردستان لە بەرامەر هێرشەکانی تورکیا، بە واتای ئەوە دێت، کە ئەوانیش هاوبەشی ئەو کۆمەڵکوژی و هێرشانەن.
كه‌جه‌كه هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی به‌وه تۆمه‌تبار کردووە كه هاوکاری چاوساخی بۆ سوپای تورکیا ده‌كه‌ن.
داواش دەکەن کە خەڵك و کۆمەڵگای مەدەنی بێنە جووڵە لە دژی حکوومەت و هێزە سیاسییەکان و پشێوی لە هەرێمی کوردستان دروست بکەن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌ر له چه‌ند رۆژێك، په‌كه‌كه گروپێكی میلیشیای دەمامکداری بۆ باشووری کوردستان درووست کردوە به ناوی "هێزی پاراستنی جه‌وهه‌ری باشووری كوردستان" به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بە داخوازییه‌كانی حکوومەتی ھەرێم بدات، کە هه‌میشه داوا دەکات ھەرێمی کوردستان نەکەنە مەیدانی شەڕی نێوانیان لەگەڵ تورکیا.
هاوكات درووستكردنی ئه‌و میلیشیایه بۆ باشووری كوردستان له كاتێكدایه، چه‌ند ساڵێكه پارتی كرێكارانی كوردستان، له‌ژێر ناوی جیاواز، چه‌ندین هێز و گرووپی درووستكردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستاندا گرتووه، به پاساوی بوونی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كه‌كه‌شه‌وه، توركیا به‌رده‌وام هێرش بۆ سه‌ر ئەو ناوچانە ئه‌نجام ده‌دات و بەم ھۆیەشەوە ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی باشووری كوردستان بوونه‌ته قوربانیی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا, ته‌نیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا زیاتر له 15 هاووڵاتی سڤیل له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به پاساوی بوونی بنكه‌كانی په‌كه‌كه شه‌هید و بریندار بوونه.
H.B