سه‌رۆكی لالیگا دژایه‌تی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار راگه‌یاند
خاڤێر تێباس: لالیگا شوێنی یاریزانی به‌ڕه‌وشته و نه‌ك كه‌سانی بێ ره‌وشت
.jpg)
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا دژایه‌تی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه ڕه‌وشتی باش نییه، گوتیشی: ئێمه پارێزگاری له هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان ده‌كه‌ین، چونكه لالیگا شوێنی یاریزانی به‌ڕه‌وشته.
خاڤێر تێباس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی لالیگا له لێدوانێكدا بۆ Onda Ceroـى ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ی كرد كه نیگه‌رانه به‌هۆی ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ لالیگا، گوتیشی: ئێمه هه‌وڵمانداوه شكۆ و نرخ و ڕه‌وشتی خۆمان له لالیگا بپارێزین، نێیماریش یاریزانێكه ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتی باش نییه، بۆیه حه‌ز ناكه‌م یاریزانی له‌مجۆره له خولی وڵاته‌كه‌م ببینم.
خافێر تێباس ده‌شڵێت: هیوادارم نێیمار هه‌ڵسوكه‌وتی خۆی باش بكات ئینجا بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌كات له لالیگا جێگه‌ی نابێته‌وه، چونكه ئێمه كارێكی زۆرمان كردووه له‌سه‌ر لالیگا و ده‌مانه‌وێت له هه‌موو ڕووییه‌كه‌وه نموونه‌یی بێت و رێگری له كه‌سانێكیش ده‌كه‌ین كه خوله‌كه‌مان ناشرین بكه‌ن.
نێیمار له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو، به‌ڵام به‌شێكی كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به پێكانه‌وه تێپه‌ڕ كرد، له ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه نێیمار له‌م هاوینه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا.