ئینته‌ر ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید بكاته بۆمبی ئه‌م هاوینه
"حه‌ز ده‌كات ئه‌زموونێكی نوێ له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا تاقی بكاته‌وه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئینته‌ر میلان بۆ گواستنه‌وه‌ی لوكا مۆدریچ له گفتووگۆدایه.
رۆژنامه‌ی لاگازێتان دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه (بۆیان)ـی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئینته‌ر میلان له‌سه‌ر داخوازی ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ رازیكردنی لوكا مۆدریچ خستۆته گه‌ڕ.
سه‌رچاوه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م یاریزانه حه‌ز ده‌كات له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشی پێشكه‌ش بكرێت ره‌نگه ئه‌زموونێكی نوێ له ئینته‌ر میلان تاقی بكاته‌وه، به‌وپێیه‌ی ئینته‌ر وه‌رزی داهاتوو له چامپیۆنزلیگیش یاری ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، زێدان بۆ وه‌رزی داهاتوو مۆدریچی خستۆته پلانه‌كانی، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی رێگری له رۆیشتنی ناكات، به مه‌رجێك پێرێز ناوه‌راستكارێكی دیكه‌ی گه‌نجی بۆ بگوازێته‌وه.
لوكا مۆدریچی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی 2012 له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه به 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه 4 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، 303 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه كردووه 17 گۆڵ و 47 ئاسیستی تۆمار كردووه.