به‌غدا ده‌ست به سزادانی شۆفێره‌كان ده‌كات
16 ساڵه سه‌رپێچیكردن به‌رده‌وامه و كه‌س حیسابی بۆ ترافیك لایت و هێماكانی هاتووچۆ نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 16 ساڵی رابردووی پاش رزگاركردنی عێراق له ده‌ست رژێمی سه‌ددام حسێن، دۆخی به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته له زۆر بواردا كه‌وته ناو ئاژاوه و پاشاگه‌ردانییه‌وه، یه‌كێك له‌و بوارانه هاتووچۆ بوو له شه‌قامه‌كانی به‌غدا و تا ئه‌مڕۆش كه‌س حیسابی بۆ هێماكانی هاتووچۆ به‌تایبه‌تی ترافیك لایته‌كان نه‌ده‌كرد و هه‌ر كه‌سه و به ئاره‌زووی خۆی له زه‌رد و سووری ده‌دا. به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵیداوه شۆفێره‌كان به هێماكانی هاتووچۆ و ترافیك لایته‌كانه‌وه به‌ناچاریی پابه‌ند بكات.
له رابردوودا له هه‌موو شه‌قامه‌كانی به‌غدا، شۆفێره‌كان پابه‌ندی هێماكان و ترافیك لایته‌كان نه‌ده‌بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شیان تا راده‌یه‌ك توندوتۆڵ كرابوون هه‌ر پێشێل ده‌كران و بێ ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كان هیچ سزایه‌ك بدرێن سه‌رپێچییان ده‌كرد.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/7/2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق كه چه‌ند رۆژێكه وه‌زیره‌كه‌ی ده‌ستبه‌كار بووه بڕیاریداوه، پابه‌ندبوون به هێما و ترافیك لایته‌كان له‌سه‌ر شۆفێره‌كان جێبه‌جێ بكات، عێراقییه‌كانیش ئه‌م كاره به هه‌نگاوێكی پۆزه‌تییڤ ده‌زانن له بواری سه‌لامه‌تی و هاتووچۆدا و شۆفێر سه‌رپێچیی كرد ده‌بێت سزا بدرێت.
به‌غدای پایته‌ختی عێراق یه‌كه‌م گه‌وره شاری وڵاته‌كه‌یه و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری تێدایه، ژماره‌ی دانیشتوان و ئۆتۆمبێله‌كانیش له به‌غدا زۆر زیاد بوون و ئه‌گه‌ر به‌خێرایی رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران نه‌گیرێته‌به‌ر، سه‌لامه‌تی و ژیانی هاووڵاتیان زیاتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.