هه‌واڵی "ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ر منداڵێك" له‌نێوان هاووڵاتیانی توركیا و سوورییه‌كان هه‌را ده‌نێته‌وه
پۆلیس ده‌ستی به گرتنی ئه‌و كه‌سانه كردووه هانی توندوتیژیی ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه، پۆلیسی توركیا 5 هاووڵاتی توركیان به تۆمه‌تی هاندان دژی سوورییه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌ستگیركردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی میدیاكانی توركیا ده‌ستیان كه‌وتووه، پۆلیس له 18 هه‌ژماری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دڵنیابووه‌ته‌وه كه دژی سوورییه‌كان به‌كارهێنراون و 9 هه‌ژماریان له ئیستانبوڵه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خراوه‌ته كار، پۆلیسی توركیا توانیوویه‌تی له‌و 9 كه‌سه‌ی ئیستانبوڵ 5 كه‌سیان ده‌سگیر بكات و گه‌ڕان به‌دوای 4 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه.
پۆلیس له‌و په‌یجانه‌وه درووشم و هاشتاگی تایبه‌تیان له دژی سوورییه‌كان وه‌ك به‌ڵگه ده‌ستكه‌وتووه و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا به فراوانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌ژێر ناوی ( (UlkemdeSuriyeli?stemiyorum، نامه‌وێ سووریی له وڵاته‌كه‌مدا بێت و (#SuriyelilerDefolsun) سوورییه‌كان بڕۆن نووسراوون.
ئه‌و گرژی و كێشانه‌ش له دوو رۆژی رابردوودا په‌ره‌ی سه‌ندووه پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه و باسی ئه‌وه ده‌كرا كه هاووڵاتییه‌كی سووری ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ر منداڵێكی توركی. به‌ڵام دواتر ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی توركیا ئه‌و هه‌واڵه‌یان ره‌تكرده‌وه و گووتیان پڕوپاگه‌نده و ناڕاسته.
Sosyal medya üzerinden Küçükçekmece'deki olayla ilgili "#ÜlkemdeSuriyeliİstemiyorum", "#SuriyelilerDefolsun" başlığı altında provokatif paylaşımlar yaptığı belirlenen 18 hesaptan 9'u tespit edildi: 5 kişi yakalandı https://t.co/6dWGtPdpsd pic.twitter.com/m9Nu0QNwXx
— Star Gazetesi ?? (@stargazete) July 1, 2019
هذا ماحصل في اسطنبول منطقة "ايكيتلي" اشتباكات بين الأتراك والسوريين وقوى الأمن تتدخل حيث قام المتظاهرون الأتراك بتكسير المحال التجارية للسوريين. pic.twitter.com/IkdXaCVAbO
— الإعلامي أبو ريان (@aburayanidlib) June 30, 2019