عێراق سه‌رجه‌می داهات و بڕی نه‌وتی فرۆشراوی مانگی رابردووی بڵاو كرده‌وه
مانگانه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماره‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، كۆی گشتیی هه‌نارده و داهاتی نه‌وتی بۆ مانگی حوزه‌یرانی رابردوو بڵاوكرده‌وه.
عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، رایگه‌یاند، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا عێراق له كێڵگه‌كانی نه‌وتی باشووردا 101 ملیۆن و 705 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه.
له باره‌ی كه‌ركووكیشه‌وه گوتی: له كه‌ركووكه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، بڕی 3 ملیۆن و 162 هه‌زار و 559 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
سه‌باره‌ت به كێڵگه‌ی نه‌وتی گه‌یاره‌ش گوتی: له‌و كێڵگه‌یه‌دا بڕی 735 هه‌زار و 548 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆمپانیای نیشتیمانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق(سۆمۆ)، رۆژانه 3 ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كراوه.
له باره‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وتیش، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 60 دۆلار و 57 سه‌نت فرۆشراوه و به‌و پێیه عێراق له مانگی رابردوودا 6 ملیار و 397 ملیۆن و 172 هه‌زار دۆلار داهاتی هه‌بووه.
ئ.ر