له سلێمانی كارگهیهك مانگانه سهدان تۆن پلاستیك دهكاتهوه كهرهستهی خاو
لە رێگەی ئەو کارگەیەوە مانگانە بە سەدان تۆن پلاستیک پاکردەکرێنەوە
K24 – سلێمانی:
ماوەی دوو ساڵە کارگەیەکی ریسایکڵ کردنی بوتڵی پلاستیك لە سلێمانی کاردەکات بە ئامانجی ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیان لە فڕێنەدانی بەشێک لەو داھاتەی خەرجی دەکەن، چونكه بهشێك لەو کەرەستانەی فڕێیان دهدهن دهبنه ماددەی زیانبەخش لهسەر خاک و ئاو و ژینگه, لە رێگەی ئەو کارگەیەوە مانگانە بە سەدان تۆن پلاستیک پاکردەکرێنەوە و دووبارە دەکرێنەوە بە کەرەستەی سەرهتایی بهكاردههێنرێنهوه.
مانگانە ئەو کارگەیە توانای وەرگرتنی 200 بۆ 250 تۆن کەرەستەی پلاستیکی ھەیە, کە دەبێتەوە بە 125 بۆ 150 تۆن بەرھەمی خاو, بەلام بەشێکی کەم لەم بەرھەمە لە ھەرێمی کوردستان ساغ دەبێتەوە, دۆستانی ژینگە و ئەو کەسانەی لە خەمی ئەم وڵاتەن بە ئامانجی ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیان لە فڕێنەدان و کۆکردنەوەی ئەو پلاستیکانە کاردەکەن تا دووجار سود ببەخشن بە ژینگە و داھاتی وڵات.