مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی پێشمەرگەیەکی دێرین دەکات
"بە داخم بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و باوکی شەهید کەیوانی تاقانە"
K24 – ههولێر:
مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەت هەرێمی کوردستان، پرسە نامەیەکی ئاڕاستەی خێزانی سابیرعەبدولرەحمان قادر ناسراو بە سابیر بێسەری کرد و هاوخەمی خۆی بەهۆی کۆچی دوایی ئەو پێشمەرگە دێرینە دەربڕی.
دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی بۆ بنەماڵەی سابیرعەبدولرەحمان قادر:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی سابیر عەبدولرەحمان قادر، ناسراو بە سابیر بێسەری، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، کەسایەتی دیاری ناوچەکە و باوکی شەهیدی تاقانە، کەیوان بێسەریمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمتانین، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و خزم و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێ.
انا للە و انا الیە راجعون
براتان
مەسرور بارزانی
4/7/2019

H.J