دوو تۆمه‌تبار كه جانتای كچان و ژنانیان ده‌ڕفاند ده‌ستگیركران
به ڤیدیۆ.. بزانه چۆن جانتای ده‌ستی ئه‌م كچه ده‌ڕفێنن
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، گرته‌ی ڤیدیۆیی چركه‌ساتی رفاندنی جانتای ده‌ستی ئافره‌تانی بڵاوكرده‌وه له‌لایه‌ن دوو دۆمه‌تبار، كه هه‌ردووكیان ده‌ستگیركراون.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه له كامێراكانی چاودێرییه‌وه وه‌رگیراون، ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ماتۆرسیكلێكیان پێیه و چاودێری دوو كچ ده‌كه‌ن، تا ده‌گه‌نه شوێنێكی كه‌مێك چۆڵتر.
وه‌ك ده‌ریشده‌كه‌وێت، له‌و شوێنه دوو كچه‌كه به پێ ده‌ڕۆن، ئه‌وان به ماتۆڕ له دوایان ده‌ڕۆن و جانتای ده‌ستی یه‌كێكیان ده‌ڕفێنن، كچه‌كه‌ش هه‌وڵده‌دات جانتاكه له چنگیان ده‌ربهێنێت و بپارێزێت، به‌ڵام ئه‌وان به خێرایی ده‌ڕۆن و كچه‌كه‌ش به‌رده‌بێته‌وه سه‌ر زه‌وی.
پێشتر پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووه و دانیان به تاوانه‌كیاندا ناوه، كه چه‌ند جارێك به‌م شێوه‌یه جانتایان له كچان و ژنان رفاندووه.
ئ. م