بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرتی لێژنه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بڕیاره‌ی سبه‌ی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه. په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه و ناوی كاندیده‌كانی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم یه‌كلابكاته‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به میدیای حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دواین ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌یه، رۆژی یەکشەممەی رابردووش، جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە و ژمارەیەك راسپاردەی ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی کرد، سەبارەت بە میکانیزمەکانی دیاریکردنی کاندیدانی بزوتنەوەكه‌یان بۆ پۆستە حکوومییەکان.
H.B