کوردستان24 ناوی کاندیدانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان بڵاودەکاتەوە

جڤاتی نیشتیمانی باس لە چۆنیەتی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان دەکات

K24 – سلێمانی:

کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوامە و بڕیارە پرسی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانی بزووتنەوەکە بۆ کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی، کاندیدەکانی گۆڕان بۆ پۆستە وەزارییەکان بەم جۆرەی خوارەوەن:

وەزارەتی دارایی: ئاوات شێخ جەناب، هاوار شێخ رەئوف و شوڕش حەميد.

وەزارەتی بازرگانی: داهێن هاشم،  كاروان هاشم،  چالاك موهەندیس و  بەشدار حسێن.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: دانا عەبدولکەریم، هيوا قلياساني و عومەر عينايەت.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: ئاراس وەلی، چيمەن حەمەڕەشید، هه ژار مەعروف و کوێستان محەمەد.

بزووتنەوەی گۆڕان هەریەک لە پۆستەکانی جێگرێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری چاکسازیشی بەردەکەوێت، بەڵام هێشتا کاندیدانی ئەم دوو پۆستە ئاشکرا نەکراون.

تاکو ئێستا، میکانیزمی دەستنیشانکردنی کاندیدەکان بە تەواوی یەکلا نەکراوەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانیی ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.

H.J