ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ره‌یحانلی توركیا روویدا
له ئاكامدا دوو كه‌س كوژران
K24 – هه‌ولێر:
به رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ره‌یحانلی ویلایه‌تی هاتای باشووری توركیا روویدا و له ئاكامدا دوو كه‌س كوژران.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و ته‌رمی كوژراو و برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاش هیچ زانیارییه‌كیان رانه‌گه‌یاندووه و تۆمه‌ت ئاراسته‌ی هیچ لایه‌نێك نه‌كراوه.