له هێرشێكی چه‌كداریدا له فه‌للووجه 5 چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری كوژران
10ى دیكه‌ش برینداربوونه
K24 - هه‌ولێر:
له هێرشێكی چه‌كداریدا، له فه‌للووجه، بۆ سه‌ر پێگه‌یه‌كی حه‌شدی عه‌شایری، 5 چه‌كدار كوژران و 10ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌تید پرێس بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 5ی ته‌ممووزی 2019، چه‌كدارێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌كه له شارۆچكه‌ی فهللووچهی رۆژئاوای به‌غدا و ته‌قه‌ی له چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان، له ئاكامیشدا، 5 چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری كوژران و 10ی دیكه‌ش بریندارن.
پێگه‌كه هی چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌رییه، كه سووننه‌ن و له ماوه‌ی رابردوودا، شانبه‌شانی هێزه عێراقییه‌كان، له دژی داعش جه‌نگاون.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
ئ. م