دانیشتوانی گوندێکی دیبه‌گه‌ داوای کار لە کۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت و غاز دەکەن

رێگای سەرەکی گوندەکەیان گرتووە

K24 – هه‌ولێر:

دانیشتووانی گوندی (بەدیقو)ی سەر بە ناحیەی دیبەگە دژی کۆمپانیایه‌كی بواری نه‌وت و غاز خۆپیشاندانیان ئەنجام داو و داوا دەکەن کۆمپانیاکە دانیشتووانی گوندەکە دابمەزرێنێت و خزمەتگوزاریان پێشکەش بکات.

رزگار ئیسماعیل، یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان بە کوردستان24ی راگەیاند: "بیری نەوت هەیە چەند سەد مەترێک لە ماڵەکانی ئێمەوە دوورە و غازەکەی بۆ ئێمە دێت، بەڵام دانیشتووانی گوندەکەمان بێ کارن و کارەبامان نادەنێ و هیچ خزمەتگووزارییەکمان پێشکەش ناکەن".

راشیگەیاند: "لە کۆمپانیاکە پێیان راگەیاندووین، ئەگەر هەیە غازی بیرەکان زیاتر بگاتە گوندەکە و دەڵێن خۆتان چارەسەری خۆتان بکەن، ئێمەش توانای داراییمان ئەوەندە نییە بچین لە شوێنێکی دیکە خانوو بکڕین".

خۆپیشاندەرانی ئەو گوندە، رێگای سەرەکی گوندەکەیان گرتووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن.

 H.J