پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکان دەکات
"داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین بە ئەرکی دەستووری خۆی هەڵبستێت"
K24 – ههولێر:
بۆ تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێکی یاسایی، پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی یاسایی خۆی ئەنجامدا و تیاشیدا، سەرکۆنەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد و رایگەیاند: "ئیدانەی بۆردومانەکان دەکەین و بە گوێرەی دەستووری عێراق، حکوومەتی عێراق بەرپرسە لە پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".
راشیگەیاند: "داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین بەئەرکی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان هەڵبستێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووانیش بکاتەوە".
پێشتریش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردبوو، پەکەکە بارەگاکانی لە گوندەکان دوور بخاتەوە تاکو بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، هاووڵاتیانی ناوچە سنوورییەکان نەبنە قوربانی.
H.J