سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكانی كابینەی نوێ كۆدەبێتەوە

"ئەگەری زۆر ھەیە لە كۆبوونەوەكە كاندیدەكان یەكلا بكرێنەوە

K24 - سلێمانی

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی كۆببێتەوە و ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، ئەگەری زۆر ھەیە لەو كۆبوونەوەیە كاندیدەكانی یەكێتی بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان یەكلایی بكرێنەوە.

 مستەفا چاوڕەش، ئەندامنی سەركردایەتی یەكێتی بە کوردستان 24ی راگەیاند: "كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەنجامدەدرێت و ئەگەری زۆر هەیە کاندیدەکانی یەكێتی بۆ كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان یەكلا بکرێنەوە".

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ 5/7/2019 مەکتەبی سیاسی یەكێتی کۆبووەیەوە و راسپاردەکان و میکانیزمەکانی بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ناردووە، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

ھ.م