جون بۆڵتون پلانی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی له دژی ئێران ئاشكرا ده‌كات
له بڕیاری لێبووردنی وڵاتان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتون، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا دووپاتیكرده‌وه، واشنتن پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌كات، كه بۆ لێبووردنی ژماره‌یه‌ك وڵات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ریكردبوو.
بۆڵتون له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Breitbart News" ـى هه‌واڵی ئاشكرایكرد، ئه‌و رێككارانه‌ی واشنتن وه‌ك وهڵامدانهوهیهكن بۆ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران، كه له پیتاندنی یۆرانیۆم ئاستی رێگه‌پێدراوی به‌زاندووه.
بۆڵتون گوتی: "پێشتر له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مریكا لێبووردنی بۆ 7 وڵات دهكردربوو، كه ده‌توانن له هه‌ندێ مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بن، دواتر ئه‌و ژماره‌یه بۆ 5 وڵات كه‌مكرایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ئێران ده‌یكات، به تایبه‌ت كه رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمه‌كه‌ی له ئاستی رێگه‌پێدراو زیاتر كردووه، پێداچوونه‌وه‌یه‌كی جدی بۆ ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ین و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ وڵاتێك نه‌توانێت مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات".
بۆڵتون دووپاتیكرده‌وه، "جیاوازی و جودایی نێوان ئیداره‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و باراك ئۆبامای پێشخۆی رێگه به‌وه نادات ئێران به‌ره‌وپێشبردن له به‌رنامه ئهتۆمیهكهیدا بكات"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاران رێز له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ناگرێت و هیچ نیازێكیشی بۆ ئه‌وه نییه له خواسته‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پاشگه‌ز بێته‌وه".
ئه‌مه له كاتێكدا، له مانگی ئایاری رابردوو، ئه‌مریكا بڕیاری لێبوردنی بۆ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌ریتانیا، چین، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و رووسیا ده‌ركرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆژه‌ی ناوه‌كیی ئاشتیانه به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ك ئه‌و لێبووردنه دامه‌زراوه‌كانی ئاراك، بوشه‌هر و فۆردۆی ئه‌تۆمی ئێرانی له‌خۆ گرتبوو، به ئامانجی به‌رده‌وامیدان به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی.
H.B