بزووتنەوەی گۆڕان كاندیدی پۆستە باڵاكان یەكلا دەكاتەوە
"لەبەر سیڤی زۆر نەتوانراوە یەكلا بكرێتەوە"
K24 - سلێمانی
ئەمڕۆ رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ناوی كاندیدانی حزبەكەی بۆ پۆستە باڵاكانی كابینەی داھاتوو یەكلا دەكاتەوە.
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە كوردستان24ـی راگەیاند، لەبەر زۆری سیڤی كاندیدی پۆستەكان، جڤاتەكەیان نەیتوانیوە كاندیدی پۆستە باڵاكان یەكلابكاتەوە، بۆیە ئەو دەسەڵاتەیان بەخشیوەتە رێكخەری گشتی.
گوتیشی: "ئەمڕۆ عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، ناوی كاندیدانی پۆستە باڵاكان بۆ كابینەی داھاتووی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان یەكلا دەكاتەوە و لە كاتی خۆیدا ناوەكان پێشكەش بە مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێ دەكات".
ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێ كۆبووەوە و ناوی بەشێك لە كاندیدەكانیش بە فەرمی ئاشكرا كرا.
ھ.م