ئێران دواین بڕیار لەبارەی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە دەدات
ئەو مۆڵەتەی دابووی بە ئەوروپا کۆتایی هات
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ مۆڵەتی 60 رۆژەی ئێران بۆ وڵاتانی ئەوروپا لە بارەی پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی كۆتایی پێدێت و ئێران ھەڵوێستی فەرمی وڵاتەكەی لەوبارەوە رادەگەیەنێت.
میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە لە نوسینگەی سەرۆككۆماری ئێران، عباس عێراقچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، و بێھروز كەمالوەندی، گوتەبێژی رێكخراوی ئەتۆمی ئێران، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، دوا ھەڵوێستی فەرمیی وڵاتەكەیان لەبارەی رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی پێنج كۆ یەك رادەگەیەنن.
ئێران دەڵێت وڵاتانی ئەوروپا پابەندی بەڵێنەكانیان نەبوونە و لە ماوەی رابردووشدا ھەڕەشەی كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی و دەستپێكردنەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی كردووە.
لە 8ی ئایاری ئەمساڵ، حەسەن رۆحانی مۆڵەتی 60 رۆژی دایە ئەوروپا تاکو پێچەوانەی سزاکانی ئەمەریکا، ناوەڕۆکی رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 جێبەجێبکەن، ئەمڕۆش ئەو وادەیە کۆتایی دێت.
H.J