گۆڕان كاندیده‌كانی خۆی یه‌كلاكرده‌وه
سی ڤی كاندیده‌كانی راده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كرد

K24 - هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كاندیدانی خۆی یه‌كلاكرده‌وه بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه له كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ر بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سی ڤی كاندیدانی خۆی راده‌ستی مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كرد.
ئەوە لەكاتێكدایە دوێنێ ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی بۆ كابینەی نوێ كۆبووەوە و ناوی بەشێك لە كاندیدەكانیش له میدیاكانی حزبه‌كه بڵاوكرایه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان و متمانه‌ی پێبدرێت.
ئ. م