یەکێتی کاندیدی پۆستە وەزارییەکانی یەکلاکردەوە
چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیە کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێنرێت
K24 – ههولێر:
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان چەند کەسێکی بۆ پۆستە وەزارییەکانی لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکلا کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی، یەکێتی ناوی كاندیدنی یەکێتی بۆ پۆستە وەزارییەکان بەم شێوەی خوارەوەیە:
رێواز فایەق - سەرۆکی پەرلەمان
قوباد تاڵەبانی - جێگری سەرۆکی حکومەت
جەعفەر مستەفا - جێگری سەرۆکی هەرێم
شۆرش ئیسماعیل - وەزیری پێشمەرگە
بێگەرد تاڵەبانی - وەزیری كشتوكاڵ
دەرباز كۆسرەت رەسول - وەزیری پلاندانان
خالید شوانی - وەزیری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا
حەمەی حەمەسەعید - وەزیری رۆشنبیری
ئارام حەمەی مینا - خوێندنی باڵا
رەوەند مەلا مەحمود - دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
عوسمان شوانی - دەستەی گەشتوگوزار
ئیسماعیل مەحمود - دەستەی گشتی كاروباری مین
دوێنی شەممە 06/07/2019، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ یەکلا کردنەوەی پۆستەکان کۆبووەوە و بڕیاری لەسەر کاندیدەکان دا.
چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت و دەست بەکارەکانی بکات.
H.J