ئاگادارییه‌ك له باره‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل به‌ناوی هاووڵاتییانی عه‌ره‌ب
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێل به‌ناوی هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب نیشته‌جێی شاری هه‌ولێر و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كرێت.
له ئاگادارینامه‌كه‌ی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێردا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب و دانیشتووی شاره‌كانی عێراق بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كانییان به‌ناوی خۆیان، ده‌توانن راسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر بكه‌ن.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه: "دوای پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كان بۆ تۆماركردن، ئۆتۆمبێله‌كانییان به‌ناو ده‌كرێت، بۆیه پێویست ناكات په‌نا بۆ بریكارنامه‌ی دادنووسی یان بریكارنامه‌ی كۆمپانیاكان یان هه‌ر شتێكی دیكه ببه‌ن".
ئ. م