کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی گەیشتە دەست هەسەدە
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هاوکاری هەسەدە دەکات
K24 – ههولێر:
كاروانێكی نوێی ھاوكارییە لۆجستی و سەربازییەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتە دەست هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە).
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، كاروانێكی نوێی ھاوكارییەكان گەیشتووەتە دەست ھەسەدە لە رۆژھەڵاتی فورات.
كاروانەكە لە 10 بارھەڵگری گەورە پێكدێت و ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی خزمەتگوزاریشی لەخۆ گرتووە.
دوای راگەیاندنی لەنێوبردنی داعش لەلایەن ھەسەدە، تا ئێستا 17 كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكان گەیشتوونەتە دەست ھەسەدە، ئەم هاوکاریانەش، نیگەرانی وڵاتی تورکیای لێکەوتووەتەوە.
ئەگەرچی کۆتایی هێنان بە داعش لە سووریا راگەیندراوە، بەڵام هێشتا سەقامگیری بۆ ئەو وڵات نەگەڕێندراوەتە بەوەی هێشتا دەیان هێزی جیاوازی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە سووریا بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی جیاواز کۆشش دەکەن.
H.J