پەرلەمانی کوردستان چەند گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدات
چەند پەرلەمانتارێک دەست لەکاردەکێشنەوە
K24 – ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان کۆدەبێتەوە و بڕیاریشە لەگەڵ متمانەدان بە كابینهى نۆیهم، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بگۆڕدرێت.
ماوەی ساڵێکە ئەنجوومەنی پارێزگاکان ماوەی یاساییان بەسەر چووە و کەوتوونەتە نێو بۆشایی یاساییەوە، بۆ ئەمەش ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند ماددەیەکی پەیوەست بە یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەموار دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، پێشنیازکراوە یاسا نوێکە ماف بداتە کەسانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان خۆیان بۆ پۆستی پارێزگار بهربژێر بكهن.
هەروەها، بڕیارە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە متمانە بە كابینهى نۆیهمى حکوومەتى ههرێمى كوردستان بدرێت. لەگەڵ ئەوەش، فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان داوا دەکات، پێش متمانەدان بهو كابینهیه، رێواز فایهق وهك سەرۆکی نوێی پەرلەمان ههڵبژێردرێ و دهست بهكار بێت.
جیا لەمەش، بەهۆی وەرگرتنی چەند پۆستێکی وەزاریی، ههریهك له پەرلەمانتاران د. ڤالا فەرید، بێگەرد تاڵەبانی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی سۆسیالیست و بەرەی تورکمانی دهست لهكار دهكێشنهوه.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کاندیدەکان بۆ کابینەی داهاتووی حکوومەت ئاشکرا بکات.
H.J