په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه
ئیدانه‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا ئیدانه‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
په‌یامێك له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیپلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستورانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا و حكوومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیر بکەن و بە سزای یاساییان بگەیه‌نن.
پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. دووپات له دۆستایه‌تیی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی تر به‌توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین و سەرەخۆشیی لە كه‌سوكاری كوژراوه‌كه و كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان