راگه‌یاندراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا ئیدانه‌ی رووداوه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه، که ڕێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه
به توندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کونسولخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی هه‌رێمی کوردستانی کردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش بریندار بووه.
له کاتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌که ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان