له قه‌ڵادزێ كچێك بریندار بوو
خه‌ریكی ئاوپڕژێنی سه‌ربان بووه
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، كچێك به‌ناوی (س. ی. ع) له‌دایكبووی ساڵی 1998 پیشه‌ی خوێندكار، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی قه‌ڵادزێ به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه: بریندار بوونی ئه‌و كچه له‌كاتێكدا بووه چووه‌ته سه‌ربان به مه‌به‌ستی ئاو ڕشاندنی دیواری به‌یتونه‌ی قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌یان، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌و هۆیه‌وه به سه‌ختی بریندار بووه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.