له رانیه كه‌سێك به تۆمه‌تی دزینی مۆبایل ده‌ستگیر كرا
ددانی بە تاوانەکەیدا ناوه
K24 – هه‌ولێر:
له شارۆچكه‌ی رانیه، كه‌سێك به تۆمه‌تی دزینی مۆبایل ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه، دوای ئەوه‌ی هاووڵاتییه‌ک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەینی کرد و سکاڵای تۆمارکرد کە مۆبایلێکی لێ دزراوە. دوای کردنەوەی پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەین، کەسێک بەو تۆمەتە لەناو شارۆچكه‌ی رانیە دەستگیر کرا.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئه‌وه‌ش هاتووه: دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمه‌تباره‌كه لە بەردەمی پۆلیس و دادگا ددانی بە تاوانەکەیدا ناوه کە مۆبایلی لەناو ئوتۆمبیلی سکاڵاکاردا دزیوە.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئەو کەسە، کە تەمەنی 25 ساڵە و لە رەگەزی نێرە، بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.