ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقیدا سه‌پاند
ژماره‌یه‌كیان فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و دووی دیكه‌ش پێشتر پارێزگار بوون
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و به‌رپرسی عێراقیدا سه‌پاند، له‌ناویان ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند كه‌سێكی ئیداری هه‌ن.
مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سزا به سه‌ر به‌رپرسانی دوو گروپی میلیشیای عێراقیدا ده‌سه‌پێنێت.
به گوته‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه ناویان خراوه‌ته لیستی سزادراوانه‌وه، كار به ئه‌جێندای ئێران ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ناوی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقییان خستووه‌ته لیستی سزادراوان، له‌وانه‌ش وه‌عد قه‌دۆ، فه‌رمانده‌ی لیوای 30 له حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌حمه‌د جبووری، پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌دین، نه‌وفه‌ل عاگوب، پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و ره‌یان كلدانی، به‌رپرسی میلیشیاكانی بابیلیۆنی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی.
H.B



