توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی له قه‌ندیل ده‌ستپێكرد
"بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه به چڕی بۆردومانكرد"
K24- هه‌ولێر:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکە و باره‌گاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان په‌كه‌كه لە قەندیل بۆردومان دەکەن و چه‌ندین بنكه و جبه‌خانه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، فڕۆكه‌كانیان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی ئاسمانیان لە قەندیل دەستیپێکردووە و چەندین بنکە و باره‌گای پەکەکەیان کردووەتە ئامانج.
لە راگەیه‌ندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا دەیان بنکە و کۆگای چەك تەقێندراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری کوردستان24 لە سۆران رایگەیاند؛ تۆپخانە و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە خەستی بنکەکانی پەکەکە لە دەڤەری برادۆست بۆردومان دەکەن.
دوای شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا و باكووری كوردستان گرژییه‌كان گه‌ڕانه‌وه و، به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و بۆردومان و تۆپبارانی سوپای توركیا، ژماره‌یه‌كی زۆری گوند و ئاواییه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چۆڵكراون.
H.B