ده‌وامی وه‌زاره‌تی داد به‌م جۆره ده‌بێت
واده‌ی ده‌وامی ره‌سمیی له فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیار كرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمانێكی وه‌زاری واده‌ی ده‌وامی ره‌سمیی له فه‌رمانگه و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیار كرد.
به گوێره‌ی فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زیری داد، كه وێنه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه، له‌مه‌ودوا ده‌وامی ره‌سمی له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی داد كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 3ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا، كه فه‌رسه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری داد رۆژی 18ی تهمموز واژووی له‌سه‌ر كردووه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سه‌رپێچی بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.
ده‌ركردنی ئه‌م فه‌رمانه دوای ئه‌وه هات، كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌ت پابه‌ندی ده‌وامی ره‌سمیی بكرێن و هیچ فه‌رمانبه‌رێك بۆی نه‌بێت ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان دوا بخات.