هه‌ده‌په هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات
"یەکێک لە تۆمەتبارەکان برای ئەندام پەرلەمانێکی هەدەپەیە"
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی گه‌لان، هه‌ده‌په، هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێکە لە تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه، برای په‌رله‌مانتارێكیانه.
هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكراتی گه‌لان په‌روین بوڵدان و سه‌زای ته‌مه‌للی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه: "هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و هێرشی له‌م جۆره قبووڵكراو نییه له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجام درابێت".
هه‌ده‌په دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، پێویسته تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه به زووترین كات ئاشكرا بكرێت و هاوكات پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه تۆمه‌تباری هێرشه‌كه، مه‌زلووم دا‌غ برای په‌رله‌مانتار ده‌رسیم داغه.
له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ده‌په ده‌ڵێت، قبووڵی ناكه‌ین په‌رله‌مانتاران به پاساوی ره‌فتاری براكه‌یان ئاسته‌نگییان بۆ دروست بكرێت.
لە هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر رێستۆرانتێکی شاری هەولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان جێگری کونسوڵی تورکیا بوو.
H.J