گه‌شتیاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له توركیا ئازاد كران
ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌شتیاره كوردانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له شاری ترابزۆنی توركیا به‌هۆی ئاڵای كوردستانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر، ئازاد كران.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان 24ی راگه‌یاند، دوای رووداوه‌كه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌و 9 گه‌شتیاره‌ی ئازاد كرد و ئێستاش له رێگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
عەبدولوەهاب محه‌مه‌د بارزانی، بەرپرسی ئاسایشی گومرکی ئیبراهیم خەلیل، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای بەیاننامه ناڕه‌زاییەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن دەستەڵاتدارانی تورکیاوە لە دەروازەی خابوور ئاگادارکراونەتەوە، گشت دەستگیرکراوەکان ئازادکران و ئێستا لە رێگه‌دانە بۆ باشووری کوردستان.
ئه‌و 9 گه‌شتیاره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك گه‌شتیاری دیكه له پاسێكدا بوونه، پێشتر گه‌شتیاره‌كانی دیكه له توركیا ده‌ركرابوون، ئه‌و 9 گه‌شتیاره‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرابوون، به‌ڵام دوای هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مێك پێشتا ئێستا ئه‌وانیش ئازاد كران.
دوێنێ له شاری ترابزۆنی توركیا، به‌هۆی هه‌ڵكردن و پۆشینی جلوبه‌رگ كه ئاڵای كوردستانی به‌سه‌ره‌وه بووه، ژماره‌یه‌ك ره‌گه‌زپه‌رست هێرشیان كرده سه‌ر گرووپێكی گه‌شتیاری كورد.
دوای رووداوه‌كه‌ش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له رووداوه‌كه رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و گه‌شتیارانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لە ناو عێراقدا و پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان و ھۆڵەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان".
ئ. م