تره‌مپ له گه‌ڵ كۆنگرێسمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی سزاكانی سه‌ر توركیا دیاری ده‌كات
به‌شێك له كۆنگرێسمانه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌نقه‌ره به توندی سزا بدرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەم هەفتەیە له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دیارییكردنی سزاكانی سەر توركیا كۆده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه، له ماوه‌ی ئەم هەفتەیە له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمانه‌كانی سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان له كۆشكی سپی كۆده‌بێته‌وه، بۆ دیارییكردنی سزاكانی سه‌ر توركیا، له به‌رامبه‌ر كڕینی سیسته‌می بەرگری ئێس 400ی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه.
ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن، توندترین سزا به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێندرێت، له به‌رامبه‌ر پشتكردنه ئه‌مریكا و كڕینی سیستەمی بەرگری ئێس - 400 ـیش تره‌مپ ئاشكرای كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا سزاكان دیاری ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه توركیا به توندی سزا بدرێت.
H.B