هاوكارێكی مه‌زلوم دا‌غ له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
دژه تیرۆری كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، كه‌سێكی دیكه‌ی به‌شدار له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا، كه یاریده‌ده‌ری مه‌زڵوم دا‌غ بووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
"يه‌كێك له هاوكارانى (مه‌زلوم دا‌غ)، تاوانبار له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له ريستورانتێكى شارى هه‌ولێر، به‌ناوى (محه‌مه‌د بيسكسز) كه ناسراوه به (دژوار، مامه‌ند، يوسف)، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20-7-2019، له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر و دژه تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كرا".
لە ئەنجامی کردەوە تیرۆرستییەکەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو بۆ سەر رێستۆرانتی هۆکاباز له شاری هه‌ولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان دیبلۆماتکارێکی تورکی و دوو كه‌سه‌كه‌ی دیکەش، هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بوون.
ئ. م